سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ڕاگەیاند 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سیاسەتوانی عێراقی، شەریف عەلی بن حوسێن پرسەنامەیەکی راگەیاند.

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:-

بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی نیشتمانپەروەری عێراقی و سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری شەریف عەلی بن حوسێن ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر