پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە بۆنەی لە دایکبوونی بارزانی نەمر ھەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت 

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر ڕایگەیاند، بە بۆنەی لە دایکبوونی بارزانی نەمر، ھەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت و تەنھا لە ھەولێر ٤٠٠ دار چێندران.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بە بۆنەی یادەکانی ١١٩ ساڵەی لە دایکبوونی بارزانی نەمر و ئادار و نەورۆز، ھەڵمەتێکی سەرتاسەری دارچاندن لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و بەردەوامیش دەبێت و ئەمڕۆش لە ھەولێر دەستمان پێکرد”.

عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی: “ئەمڕۆ بە یاوەری پارێزگار و بەرپرسی لقی دووی پارتی، لە ھەردوو گەڕەکی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران ھەڵمەتەکەمان دەستپێکردوە و ٤٠٠ دارمان چاندووە و بەردەوامیش دەبین لە ڕۆژانی داھاتوو”.

ئەحمەد باسی لەوەشکرد: “ئێمە ئەو ھەڵمەتەمان بە تایبەت لەو گەڕەکانە دەستپێکرد کە ڕێژەی سەوزاییان کەمە، بۆیە ھەوڵدەدەین زۆرترین دار لەو ھەڵمەتەی دەستمان پێکردووە بچێنین”.