ئەمڕۆ، دووشەممە 14/3/2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
سەردانەکەی مستەفا کازمی لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر کرانە ئامانجی 10 مووشەک کە دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارەتیی ئەو مووشەکبارانەی لە ئەستۆ گرت.