پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەریتانیا هەڵوێستی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هەولێر راگەیاند 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە.

لاپەڕەی فەرمی بەریتانیا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر راگەیەندراوێکی لەسەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی کە شانشینی یەکگرتوو(بەریتانیا) ئیدانەی “هێرشی بێباکانەی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە” ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ناڕەوای سەروەریی عێراقە ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق”.