وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لەبارەی درێژكردنەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێت، “پێویستە داواكاریی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵات بكرێت.”
بەپێی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە داواكاریی درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەیان ئاراستەی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵات بكەن، دواتر لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاراستەی وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بكرێت تاوەكو لەلایەن (وەزیر و سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت) یەكلایی بكرێتەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت. ئاماژە بەوەش کراوە “ئەم رێنماییە لە رێککەوتی 31-1-2022ـەوە جێبەجێ دەكرێت.”
