په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، كه شه‌وى ڕابردوو به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:
به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، كه شه‌وى رابردوو به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان، سوپاس بۆ خواى گه‌وره كه هیچ زیانێكى گیانیى لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئێمه له كاتێكدا نیگه‌رانی و هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر ده‌رده‌بڕین، له هه‌مان كاتدا داوا له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر رێگه نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیان.
ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.
په‌رله‌مانی كوردستان