وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەی راگەیاند.
بەپێی لیستی دارایی کە بۆ گەنجینە و بانکەکان نێردراوە، سبەی یەکشەممە 13/3/2022، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بۆ مانگی 2/2022 خەرج دەکرێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەبێ لێبڕین کرا.