تیمی k-9 ـی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لە واشنتۆن به‌شداری كۆنفرانسێك ده‌كه‌ن 

تیمێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی 9-K لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: تیمێکی  K-9 ی سریەی ھەندەسەی بەڕێوەبەرایەتی ڕشتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە دوو ئەفسەر و دوو کارمەند پێکھاتبوون، بۆ ماوەی سێ رۆژ  بەشداریان لە ھەشتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی k-9 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد.

ڕاشیگەیاند: ئەم کۆنفڕانسە بە بەشداری تیمەکانی K-9 ی زیاتر لە 20 وڵات بەڕێوەچوو، ئامانج لە کۆنفرانسەکە بەرەوپێشبردنی کاری K-9ە لە سەرانسەری جیھان، هەروەها لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بڕوانامەی تایبەت درا، بە بەشداربووان.

ئاماژەی بەوەشدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئامادەیی خۆیان پیشاندا، بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگیکردنی زیاتری تیمی K-9 ی وەزارەتی پێشمەرگە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چەمکی K-9   ڕوونکردنەوەی دەدات و ڕایگەیاند: یەکەی K-9ی وەزارەتمان ئەم یەکەیە خاوەن چەندین جۆری سەگی تایبەتە لە کاروباری جەنگی و مرۆیی وە ھەروەھا ئەم یەکەیە خاوەن چەندین  کارمەندی مەشقپێکراو بۆ کارکردن لەگەڵ ئەم جۆرە سەگانە، K-9 کورتکراوەی Canine واتە کەڵبەی سەگ، ئەو سەگانەی کاری سەربازی و مرۆیی دەکەن پێیان دەگوترێت K-9. دەشڵێت، (K-9)کورتکراوەی canine واتە سەگەکەم یان وەک یەکەیەکی سەگ(وحدة الكلاب)ناو دەنرێت.

ئەو وەزارەتە ئاماژەی بەوەشدا کە  K-9 بەو سەگە ڕاهێنراوە فێرکراوانە دەگوترێت بۆ خزمەتێک کە هاوکاری دۆزینەوەی تاوان دەکات لە جیهاندا، تیمێکی چاڵاکی پاراستن لە بەشداری دۆزینەوە  تاوانەکان و ماددە قەدەغەکراوەکان، ئەم تیمە لە ساڵی 2016 دامەزراوە و چەند یەکەیەکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەی ڕاهێنان پێکردووە.

ھەواڵی زیاتر