وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە چین رادەگەیێنێت 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هه‌بێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

http://www.china-aibo.cn/en/info/1005/1283.htm

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ وەزارەت تەنیا کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:-

1. ماستەر:

–  پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

–  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دووساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

–  ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە. (بۆیە بەر لە پێشکەشکردنى داواکارى، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن).

–  داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

–  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

–  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

–  کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.

–  پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

تکایە پێش (26/4/2022) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنیا رۆژانی (24و25و 26/4/2022) دۆکیۆمێنتەکان وەردەگیرێن، واتە ڕۆژانی پێش (24/4) و پاش (26/4/2022) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:

–  پرکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتراستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.

–  ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بوو لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لارینەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەی بە ڕوونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لارینەبوونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزراو بوو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک بهێنێت.

–  وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە هەردوو شێوە (بە نمرە و بڕوانامەی دیواری).

–  توانستی زمانی ئینگلیزی

–  بەڵگەنامەی ڕەوشتبەرزی و نەبوونی پێشینەی تاوان کە پشتڕاست کرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.

–  بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی

–  پاسپۆرت

–  دوو نووسراوی پشتگیری لەلایەن مامۆستایانی پێشووى یان بەرپرس لە شوێنی کارەکەی.

2.  دکتۆرا:

– پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

–  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دووساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

–  ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە. (بۆیە بەر لە پێشکەشکردنى داواکارى، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن).

–  داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

–  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

–  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

–  کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.

–  پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.

تکایە پێش (26/4/2022) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنیا رۆژانی (24و 25و 26/4/2022) دۆکیۆمێنتەکان وەردەگیرێن، واتە رۆژانی پێش (24/4) و پاش (26/4/2022) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:

–  پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتڕاستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.

–  ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بوو لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لارینەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامەی بە ڕوونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نووسراوی لارینەبوونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزراو بوو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک بهێنێت.

–  وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى بە هەردوو شێوە (بە نمرە و بڕوانامەی دیواری)

–  توانستی زمانی ئینگلیزی

–  بەڵگەنامەی ڕەوشتبەرزی و نەبونی پێشینەی تاوان کە پشتڕاست کرابێت لەلایەن لایەنى پەیوەندیدار.

–  بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی

–  پاسپۆرت

–  دوو نووسراوی پشتگیری لەلایەن مامۆستایانی پێشووى یان بەرپرس لەشوێنی کارەکەی.

تێبینی:

*  هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.

*  تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:

تەلەفۆن: 0662103902

ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn

ھەواڵی زیاتر