پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر لە زاخۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا 

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئاشكرای ده‌كات، 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زاخۆ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ به‌ نیاز بوون بیپه‌ڕێننه‌وه‌ توركیا.

عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان رایگه‌یاند، 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك له‌ قه‌زای زاخۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان راشیگه‌یاند، 40 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ زاخۆ و به‌نیاز بوون بیپه‌ڕێننه‌وه‌ توركیا، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ تۆمه‌تبارێك كه‌ خه‌ڵكی زاخۆیه‌ ده‌ستگیركراوه‌، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌ره‌و ئێران و توركیا هه‌ڵاتوون.