هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا ده‌كات 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڵێن عه‌بدوڵا كرد به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به‌ سكرتێری حزب.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سەرکەوتنی یازده‌هەمین كۆنگره‌ هه‌روه‌ها له‌ سه‌ركردايه‌تى و کادر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز بێت، هيواى پێشکەوتن و سه‌ركه‌وتنی بەردەوامتان بۆ ده‌خوازم.

هیواشی خواست ئاکام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە بە سوودی يه‌كڕيزى و ته‌بايى، ئایندە و ئامانجە باڵاکانی گه‌لی کوردستان و کاری پێکه‌وه‌یی بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بشکێتەوە.

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان:

به‌ڕێز بەڵێن عەبدوڵا

سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان

سەرکەوتنی یازده‌هەمین كۆنگره‌ی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بەڕێزتان به‌ سکرتێری حزب، له‌ به‌ڕێزتان و سه‌ركردايه‌تى و کادر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزبەکەتان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز بێت، هيواى پێشکەوتن و سه‌ركه‌وتنی بەردەوامتان بۆ ده‌خوازم.

هيوادارم ئاکام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان بە سوودی يه‌كڕيزى و ته‌بايى، ئایندە و ئامانجە باڵاکانی گه‌لی کوردستان و کاری پێکه‌وه‌یی بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بشکێتەوە.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2022/3/8