دوو تۆمەتبار بەتاوانی دزیكردن دەستگیركران

بەڕێوەبوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دوو تۆمەتباریان بەتاوانی دزیكردن دەستگیركرد”.

روونکراوەتەوە: “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە دزی لێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار شاگرد بووە لای سكاڵاكار و بە هاوكاری تۆمەتبارێكی تر بڕی 10 هەزار دۆلاری لە سكاڵاكار بردووەو بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە: “پۆلیسی سلێمانی لە لێكۆڵینەوەو بە دواداچوونەكانی بەردەوام بوو، تا ئەو كاتەی دەركەوت كە تۆمەتباران لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە شاری هەولێر، سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر، توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە”.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی: “ئستا هەردوو تۆمەتبار  (ژ ، ه ، م  – خ ، أ ، ع ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوان و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا”

ھەواڵی زیاتر