هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو خولی بزنسی بچووک بۆ ئافرەتان دەکاتەوە

لە چوارچێوەی سەنتەرە ڕۆشنبیری و پیشەییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەناو كەمپی ئاوارە و پەنابەراندا، مانگانە چەندین خولی ڕاهێنان و فێربوونی پیشە بۆ فێرخوازان دەكرێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە دوو كەمپی ئاوارەكان خولی بزنسی بچووك (ئارایشتگا) بۆ ئافرەتان دەكرێتەوە.

لە ڕێكەوتی 6/3/2022ـوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو ڕەخساندنی هەلی كار و فێركردنی تاكەكانی نێو كەمپەكان بۆ بەدەستهێنانی پیشەیەك بۆ بەڕێوەبردن و خۆبژێویی ڕۆژانەیان، خول و ڕاهێنانی پیشەیی جۆراوجۆری کردووەتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگە و بەحركە 1 بە سپۆنسەریی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی ئەمریكیی LDS، دوو خولی بزنسی بچووكی لە بواری ”ئارایشتگا و جوانكاریی ئافرەتان” بۆ ماوەی مانگێك بۆ 26 ئافرەت کردووەتەوە