سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی محەمەدی حاجی مەحموود وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات ڕایگەیاند، به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانييه‌كانى ئێوه و پارته‌كه‌تان ده‌ڕوانين.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی محەمەدی حاجی مەحموود وەک سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود
سه‌رۆكى پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان
سه‌ركه‌وتنى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به سه‌رۆكى پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان، له به‌ڕێزتان و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و كاديران و جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌تان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانييه‌كانى ئێوه و پارته‌كه‌تان ده‌ڕوانين و هيوادارين هه‌موومان له هه‌رێمى كوردستان به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، خزمه‌تى زياتر به ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ين و له‌پێناو به‌ديهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا يه‌كڕيز بين.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/7