لە خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو خوێندکارە کوردانەی لە ئۆکرانیا خوێندوویانە 

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لەڕێگەى وەزارەتەكەیانەوە بۆ درێژەدان بە خوێندن رویان لە زانکۆکانى وڵاتى ئۆکرانیا کردوە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بە مەبەستى گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

 بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەو قسانەی ئارام محەمەد قادر، ئەمڕۆ دوشەممە لە میانى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەیەکدا هاتونەگەڵ بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت.

 بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە بەشێکى کۆبونەوەکەدا، ژمارەى خوێندکارانى کورد لە زانکۆکانى وڵاتى ئۆکرانیاو ئەو قوتابیانەى لە ڕێگەى وەزارەتەوە مامەڵەى خوێندنیان لەم وڵاتە ئەنجامداوە خرایەڕو.

لەوبارەیەوە وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند”لە چوارچێوەى یاساو رێنماییەکاندا ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لەڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ درێژەدان بە خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا رویان لە زانکۆکانى وڵاتى ئۆکرانیا کردوە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بە مەبەستى گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.”

ھەواڵی زیاتر