وه‌زاره‌تی بازرگانی: بڕێكی زۆر ڕۆن له كۆگاكاندا هه‌یه
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی كرده‌وه كه ڕۆن و زه‌یت له كۆگاكان زۆره و به‌رده‌وام دابه‌ش ده‌كرێ و پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشه‌م بڕی 500 تەن زەیتی تورکی كه 14 بارهه‌ڵگری تڕێله بوو گەیشتە کۆگاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی کرا.
ڕاشیگه‌یاند: لە شاری سلێمانیش دوای بەدواداچوونی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ کۆگاکانی هەڵگرتنی ڕۆن و زەیت، هاووڵاتییانی ئه‌و شاره دڵنیا دەکه‌ینه‌وه كه پێویست ناکات نیگەران بن.
جه‌ختیشی كرده‌وه کە لە شاری سلێمانی بڕی پێویست ڕۆن و زەیت لە کۆگاکان هەیە و لیژنەکانیش ڕۆژانە سەردانی بەردەوامیان بۆ سەرجەم کۆگاکان هەیە و بەدواداچوون بۆ چاودێریکردنی رێژەی خۆراک و ڕۆن لە کۆگاکان ده‌كه‌ن.