عەلی حوسێن: پارتی دژی ھیچ لایەنێكی عێراقی نییە

عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی دژی ھیچ لایەنێكی عێراقی نییە، بەڵكو نزیكبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و گەلانی عێراقە.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆماریش عەلی حوسێن گوتی، بابەتی پۆستی سەرۆك كۆمار وەسیلەیەكە بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئەوانەیشی نوێنەراتی ھەرێم دەكەن، دەبێت لە ئاست ئەو داخوازییانە بن.

عەلی حوسێن، گوتی: “کێ لەلایەنە عێراقییەکان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئێمە و بەغدا نزیک بێت، هەوڵدەدەین لەو نزیک بین، بەو مانایە نییە ئێمە دژی لایەنێکی دیکە بین، ئێمەش بەرژەوەندیمان هەیە”.

گوتیشی: “بابەتی پۆست وەسیلەیەکە بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی  خەڵکی کوردستان، ئەوانەی لە بەغدا نوێنەرایەتی ئێمە دەکەن دەبێ لە ئاست داخەازییەکان بن. ئێمە تێبینیمان لەسەر سەرۆک کۆمار هەبووە، دەستوور زۆر پێشێلکراوە کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبووە”.

راشیگەیاند: “ئێمە و یەکێتی دوو حزبین، لە قۆناغی گرنگ و پێویست پێکەوەبووین و ئێستاش لە هەرێمی کوردستان لە حوکمڕانی هاوپەیمانین، ئەگەر لە داهاتووش گرفت لە پەیوەندییەکانمان دروست بێت، بەڵام بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وامان لێدەکات دەبێ پێکەوەبین”.

ھەواڵی زیاتر