برووسکەیەکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بەڕێز/ کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بەستن و بە سەرکەوتوویی کۆتاییهاتنی حەوتەمین كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەركردایەتی و تەواوی كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی بینیوە، هیوادارین بڕیار و راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەکەتان خزمەتی زیاتری گەشەسەندنی پارتەکەتان بکات لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی تێکۆشانی زیاتر بۆ خزمەتی ئامانجە ھاوبەشەکانمان و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدەوارین پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە خەبات و تێکۆشانی لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوام و سەرکەوتوو بێت…

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی ئاداری ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر