پەرلەمانی کوردستان، لەم خولەدا ٢٥ پڕۆژەیاسای گرنگی پەسەند کردووە

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێ: لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زۆرترین بەرپرس بانگھێشتی پەرلەمان کراون. ئەو پێشنیازانەی کە لەلایەن پەرلەمانەوە خراونەتە بەردەم حکوومەت ھەموویان زۆر بە دەقیقی وەڵام دراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی لەم خولەدا ٢٧ پڕۆژەیاسا پەسەند کراون و بوونەتەیاسا. لەو ماوە کەمەی کەماوە چەند پڕۆژەیاسایەکی دیکەی گرنگ پەسەند دەکرێن و دەکەونە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

نزار مەلا غەفار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ھەولێری گوت: “فراکسیۆنی پارتی بۆ وەرزی نوێییاسادانان کە ئێستا دەستی پێ کردووە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و تێیدا کۆمەڵێک پێشنیاز ئامادە کراون، حکوومەتیش کۆمەڵێک پێشنیازڕەوانە دەکات، بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت و پەسەند بکرێن، بۆیە ھەوڵ دەدەین لەو ماوەی کە تەمەنی پەرلەمان ماوە بە زووترین کات ئەو پرۆژەیاسانەی کە ماون دەربچن و ببنەیاسا، ئەولەویەتیش بۆ ئەو پرۆژەیاسانەیە کە بە پێویست دەزانرێن بە دەرچوونیان لە پەرلەمانی کوردستان، تا ئێستاشئەو پرۆژانەی لە پەرلەمان پەسەند کراون و بوونەتەیاسا لەم خولەدا ٢٧ یاسا بوونە.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی: “لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لەچاو خولەکانی رابردوو زۆرترین بەرپرسی حکوومی بانگھێشتی پەرلەمان کراون و بەدواداچوون بۆ کارەکانیان کراوە، جاری وا ھەبووە زیاتر لە ١٦ کاتژمێر لەگەڵ شاندی حکوومەت گفتوگۆ کراوە، ئەو پێشنیازانەی کە لەلایەن پەرلەمانەوە خراونەتە بەردەم حکوومەت ھەموویان زۆر بە دەقیقی وەڵام دراونەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە بووە پەرلەمان بە وردی چاودێری و بەدواداچوون بۆ کارەکانی حکوومەت دەکات.
نزار مەلا غەفار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشکراشی کرد: “لە خولی پێنجەم زۆر پڕۆژەیاسای گرنگ پەسەند کراون و بوونەتەیاسا، بۆ نموونەیاسای چاکسازی،یاسای تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکان،یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان،یاسای کڕین و ھاوردەکردنی بەروبوومە خۆماڵییەکان،یاسای سوود، ھەموو ئەویاسانە گرنگ بوونە و لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بوونە.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، روونیشی کردەوە: “لەو ماوەی کە تەمەنی پەرلەمان ماوە دەمانەوێتیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان ھەموار بکەینەوە، بە دەرچوونییاسای نوێ گۆڕانکاری بەسەر مەرجەکانی ھەڵگرتنی چەک دێت، لەیاسای پێشوو ھەر کەسێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوایە دەیتوانی چەک ھەڵبگرێت، بەڵام لەمیاسایەدا دەبێت تەمەنی ٢١ ساڵی تەواو کردبێت و لە لیژنەی پزیشکی لایەنی دەروونی و جەستەی تەواو بێت دوای داوا پێشکەش کردن ئەوکات بۆی ھەیە چەک ھەڵگرێت. لەیاساکەدا سزای قورس ئەوانەش دەگرێتەوە کە چەک بە نایاسایی ھەڵدەگرن؛ بەمەش رێژەی تاوان بەرەوکەمبوونەوە دەچێت. ھەروەھا پرۆژەیاسای خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ پەسەند دەکرێت و دەبێتەیاسا، بە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسانە لەم خولەدا زۆرترین خزمەتمان بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەتی چینی ھەژاران”.

ھەواڵی زیاتر