هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

زاخۆ.. ئاگر له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌كان كه‌وته‌وه‌ 

ئاگر لە کەمپی چەمشکۆ کەوتەوە و سێ خێوەت سووتان، بەرپرسی کەمپەکەش دەڵێت، هیچ زیانی گیانی نەبووە.

 ئەمشەو 06-03-2022 کاژێر 8:00 له‌ که‌مپی چه‌مشکۆ له‌ زاخۆ سێ خێوه‌تی که‌مپه‌که‌ سووتان، بزاڤ عه‌بدولعه‌زیز، بەرپرسی کەمپەکە ڕایگەیاند، ته‌نیا زیان به‌ خێوەتەکان و نێوماڵیان که‌وتووە و زیانی گیانیان نه‌بووه‌.

 به‌رپرسی که‌مپی چه‌مشکۆ ئاماژەی بەوەش دا، رووداوەکە به‌هۆی شۆرتی کاره‌باوه‌ بووە‌، هه‌رسێ خێوه‌ته‌کە دراوسێی یه‌کدین و‌ ئاگر له‌ یه‌کێکیانەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەوانی دیکە. 

له‌ زاخۆ چوار که‌مپی ئاواره‌کانی کوردانی ئێزدی هه‌ن. که‌مپی چه‌مشکۆ نزیکه‌ی 26 هەزار که‌سی تێدا ده‌ژی، یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین که‌مپه‌کانی پارێزگای دهۆک.