بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دابەش دەکرێت 

ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی ناوشاری هەولێر و دەورووبەری هەولێر بەشە خۆراکی مانگانە دابەش کرا.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بڵاوی کردەوە، بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەری بازرگانی کەلو پەلی خۆراکی هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی یەکی 2022 هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر.

ئاماژە بەوەکراوە، کە دەستکراوە بە دابەشکردنی برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکانی، بنکەی (210)ی تەیراوە / ناوشار و بنکەی ( 211) ی ناوشار.

ئەوەش خراوەتە ڕوو دەست کراوە بە دابەشکردنی ( شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک ) له بنکەکانی (216+220+221) دەوروبەری شار لە بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەورووبەری، لەگەڵ شاوێس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەورووبەری و پیرمام.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاشکراشی کردووه، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەیەنەوە کە چاوەڕوانی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) بن دوای گەیشتنیان بۆ کۆگاکانمان و دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە ئەمڕۆ بڕی (500) تەن (برنج)ی تایلەندی گەیشتووەتە کۆگاکانیان و دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ دابەشی سەر بریکارەکان دەکرێ.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “سەبەتەی یەکەمی خۆراک بۆ ساڵی 2022 بەردەوامە لە دابەشکردن لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: “لە هەولێر ولە سلێمانی و دهۆک دەست بە دابەشکردن کراوە، لبرنجی تایلەندیش ئەمڕۆ دابەش کراوە و بەردەوام دەبێ”.

بەگشتی، سەبەتەی خۆراکەکە پێکهاتووە له (شەکر و زەیتی تورکی و دۆشاوی تەماتەی تورکی و فاسۆلیای تورکی و لەتکە نۆکی رووسی و برنجی تایلەندی).

ھەواڵی زیاتر