ڕاپۆرت: دەشتی ئیسماعیل ئەسعەد
نزیکەی نۆ سال لەمەو بەر زانا حمە سالح و دوای چەند مانگ مانەوە لە ناو ئاسایشی سلێمانی، دواتر لەلایەن بالێکی ناو یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان خنکێنرا.
زانا حه‌مه‌ساڵح قایمقامی قایمقامیه‌تیی ناوه‌ندی سلێمانی بوو، رۆژی هه‌شتی نیسانی ٢٠١٣ له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه بردرایه زیندان، ڕۆژی 14ی نیسانی هه‌مان ساڵ ته‌رمه‌كه‌ی له ناو زیندانی ئاسایشی یه‌كێتی دۆزرایه‌وه ئێستا کەس و کارەکەی داوا دەکەن بکەرەکانی دادگای بکرێن بەسزای یاسای خۆیان بگەن..
چەند دۆسیەکی گەندەلیان بو دروست کردبوو بالێکی ناو یەکیەتی بۆ ئەوەی کەیسەکەی زانا حمە سالح بشێوێنن لە دادگا؟
چه‌ند سه‌عاتێك دوای خنکاندنی لە ناو زیندان و گوترا زانا خۆی خنكاندووه، به‌ڵام تا ئێسته دۆسیه‌كه‌ی به كراوه‌ی ماوه‌ته‌وه و پارێزه‌رێكی دۆسییهكهیش ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی زانا حهمهساڵحیان به‌و ڕۆژه گه‌یاند به ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رپرسیکی بالای حزبی ئاماده نیە له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بچنه به‌رده‌م دادگا کە من وەک پارێزەری بنەمالکەیان سکالام تۆمارکردووە دژیان..
عومەر تۆفیق پارێزەری بنەمالەی زانا حمە سالح لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ مالپەری هەولێر:
وتی دۆسیه‌كه‌ی زانا حه‌مه‌ساڵح له دادگا چه‌ند جارێك ته‌میز كراوه‌ته‌وه كه سێك كه گوایه ناوی حاجیەو کەسێکی خزمی یەکێک لە بەرپرسە بالەکانی ناو یەکیەتیە بەناوی پۆلاد شێخ جەنگی و قایمقامی پێشووی به‌و ڕۆژه گه‌یاندووه.
زیاتر گوتی، زانا حمە سالح کەسێکی دەست پاک بووە هیچ کاتێک گەندلی قبول نەدەکردو نەدەچۆ ژێر باری هیچ بەرپرسێک بۆ بەهەدەردانی سامانی ولاتەکەی. به‌ڵام بوختانی زۆر بۆ زانا حه‌مه‌ساڵح كراوە و به‌ڵگه‌ی زۆرمان هەیە له‌سه‌ر ئه‌وه كه به پیلان ئه‌و كاره كرا..
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه، دۆسیه‌كه به نائاسایی به پێچه‌وانه‌ی سێ بڕیاری دادگای ته‌مییز به به‌رتیل و واسیته داخرا،بەلام ئێمە دوبارە سکالامان تۆمار کردۆتەوە.
پارێزه‌ره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆركه‌س قه‌رزاری خوێنی ئه‌و قایمقامهیه لە رووی دەست پاکی خاوێنی بەلام بەداخەوە لە بری پاداشت کردن له رووداوێكی ته‌مومژاوی لە ناو زیندان بە خنکێنرای تەسلیمی کەس وکارەکەیان دەکەنەوە و کە گوایە زانا خۆی خنکاندوە ،بەلام لە راستی دا وانیە خنکێنرابوولەلایەن پاسەوانانی پۆلاد شێخ جەنگی لە پزیشکی دادیش بەلگەمان هەیە کە زانا خنکێنراوە نە خۆی خنکاندبێت..
عومه‌ر تۆفیق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دۆسیه‌كه كه پێوه‌ندی به زه‌وی و بابه‌تی ئیداره‌دانه‌وه هه‌بوو کە گوایە زانا ئەو هەموو بەرتیل و پارەیەکی زۆری لە هاولاتیان وەرگرتووە و،بەلام لە راستی دا هیچ وانیە ئەو گەندەلیانە لەلایەن بەرپرسێکی بالای یەکیەتی بەناوی پۆلاد شێخ جەنگیەوە کراوە بەلام خستیانە ملی زانا..
ئەوە پارێزەرە ئەوەشی نەشاردەوە وتی كه پۆلاد شێخ جەنگی تا ئەم ساتەش ئامادە نیە بچێتە به‌رده‌م دادگا و به ئازادی ده‌سوورێنه‌وه ته‌نانه‌ت له ساڵیادی رووداوه‌كه‌دا فرمێسكی بۆ ده‌ڕژن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه جارێكی تر داواكاری گشتیی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه به‌دوداچوون بكه‌ن، چونكه له‌و دۆسیه‌ی گوایە زانا نزیکەی ١١٠ ملیۆن دۆلاری وەک بەرتیل لە هاولاتیان وەرگرتبێت بۆ رایکردنی مامەلەکانیان لە ماوەی دەست بەکار بونی و بای 250 ملیۆن دۆلاریش گه‌نده‌ڵی کردبێت لە زەوی وزار لەناو قایمقامیەتی شاری سلێمانی کە ئەو بەرپرس بووە لەو فەرمانگەیە، ” بەلام لەرستیدا وانیە ئێستا تاوانباری دۆسیە سه‌ره‌كییه‌كه پۆلاد شێخ جەنگیە کە بەرپرسی دژەتیرۆری یەکیەتیە لە سلێمانی کەسیش ناتوانێت راپێچی دادگای بکات چونکە برای لاهۆر شێخ جەنگیە هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانە..
دۆسیه‌كه‌ی زانا حه‌مه‌ساڵح له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی قوله‌ره‌یسی له سلێمانی ئه‌و كاته گیران، كه له‌نێوانیاندا زانا حه‌مه‌ساڵح، قایمقامی پێشووی سلێمانی هه‌بوو کە گوایە زانا چەند زەویەکی ئەو شوێنەی فرۆشتبێت دەستی هەبێت لەم گەندەلیانەی کە کراون.
به‌ڵام دوای گیرانه‌كه به بڕیاری دادگا زانا حمەو سالح ئازاد دەکرێت بە نەبونی بەلگە لەسەری ، بەلام هەفتەیەک دوای ئازاد بونەکەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دوبارە دەبردرێتە زیندان و دوای چەند مانگێک دەخنکێنرێت باشە پرسیارەکە ئەوەیە کە زانا دەستیشی هەبێت لەم هەموو گەندەلیە بۆ لە زیندان دەخنکێنرێ با درابایە دادگا‌و یاسای بەسەردا جێبەجێ کرابایە نەک بەو شێوە قێزەونە لەناوی بەرن.
هه‌ر ئه‌و كاته هاوسه‌ری قایمقامی پێشووی سلێمانی گوتی “ئه‌وه‌ی وای له زانا كرد باڵباڵێنی ناو یه‌كێتی و گه‌مه‌ی سیاسی بوو به ئێمه كرا”
چه‌ند زانیارییه‌كانی تر کە بەدەست (ماڵپەری هەولێر) گەیشتووە، دواتریش پارێزەری زانا حمە سالح ئەوەی بۆ ئێمە پش راست کردەوە:
له‌ناو دۆسیه‌كه‌دا فرۆشتنی زه‌وی و موڵكی گشتیی و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌یه كه نۆ هه‌زار دۆنمه و بایی 250 ملیۆن دۆلاره كه ماسته‌ر پلانی سلێمانی پێ تێكدراوه له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی “حاجی حوسێن”کە بەکەسێکی نزیکی پۆلاد شێخ جەنگیە کە مۆری پارێزگاری سلێمانی بۆ تهزوویرکردبوو هەروەها مۆری زانا حمە سالحیشی بۆ تەزویر کردبووبۆ ئەوەی سەرجەم ئەو مولک وزەوی زارانە بفرۆشن و تاوانەکەش بخەنە ئەستۆی زانا حمە سالح ..
بەلام من وەک پارێزەری بنەمالەی زانا حمە سالح بەردەومین لەسەر سکالاکەمان و نابێت دۆسیەکەی زانا بەلارێدا بردرێت بۆیە من وەک پارێزەرێک بەردەوامم لەسەر هەولەکانم و بۆ دادگایکردنی بکەرانی ئەو تاوانە قێزەونە بۆیە من دوبارە داوا لەدادگای سلێمانی دەکەم بکوژانی زانا دەسگیربکەن ئەگەرنا دۆسیەکە بەم شێوەیە بمێنێتەوە ئەوا دۆسیەکە دەگوازینەوە بۆ دادگای نێودەولەتی لێ ئاگادار دەکەینەوە. .
لە شاری سلێمانی دوای ئەو هەموو روداوە یەک لەدوای یەکەنەی کە روودەدەن تەواو خەلکی ئەو ناوچەیە بێ ئومێد بوونە لە دادگاکان وهێج هیوایەکیان نەماوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە کاتی ئێستا دوای هاتنە پێشەوەی گروپێکی ناویەکیەتی بە پالپشتی ئێران حەشدی شەعبی لە هیچ شتێک سلناکەنەوە وئەوەی بیانەوێت دەیکەن..