شەپۆڵێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە 

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەکی بواری کەشناسیش زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە سبەی یەکشەمە 6/3/2022، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەرییەکانی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری بە نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلە بەراورد بە ئەمرۆ بەرزدەبنەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو کە لەکاتەکانی دوای ئێوارەدا بەتایبەت شەو تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە شەپۆلێکی ماوە کورتی بارانبارین روو دەکاتەوە ناوچەکە بەشێوەی بارانی پچر پچر و کەم بۆ مامناوەند دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە کاریگەری و چربوونەوەی ھەورەکان زیاتر دەبێت و ھەندێک کات بارانەکە بەخوڕ دەبارێت.

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە کە خێرایی با لەکاتی کاریگەری شەپۆلەکەدا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کەرکووک و گەرمیان چالاک دەبێت.

ھەواڵی زیاتر