پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە دزینی چوار ئۆتۆمبێلی لاندگرۆزەر و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کرۆلا و بڕێکی زۆری زێڕ.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پاڕیزگای هەولێر هاتووە، هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە، وەک لە خوارەوە هاتووە:

1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.

2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 رەنگی سپی.

3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.

4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی.

5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی.

6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەڵ بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ئیتاڵی 2.

7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عێراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.

ھەواڵی زیاتر