كه‌شناسی زانیاری نوێی له‌باره‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا بڵاوكرده‌وه‌ 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.

ئەمشەو پێنجشەممە 3/3/2022، کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: “به‌ گوێره‌ى تازه‌ترين نه‌خشه‌كانى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و باران له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستان ببارێ تا دواى نيوه‌ شه‌و پاشان بارانبارينه‌كه‌ كاريگه‌ريیه‌كه‌ى له‌ سه‌ر ناوچه‌شاخاويیه‌كان ده‌بێت و له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميان و رۆژئاواى هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره‌ تريشقه‌ هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ چالاكبوونى خێرايى با بۆ 30-35كلم لە کاتژمێرێکدا”.

ئەوەش خراوەتە روو: “سبه‌ى هه‌ينى نمه‌ باران له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بارێت له‌ ناوچه‌شاخاويیه‌كانيش رێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت له‌گه‌ڵ زياد بوونى خێرايى با هه‌روه‌ها به‌فريش له‌ سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌كان ده‌بارێت له‌ كاته‌كانى ئێواره‌ و شه‌ودا كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه‌”.

هەروەها کەشناسی رێژەی بارانابرینی 12 كاتژمێرى رابردووی بەم شێوەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

هه‌ولێر0.8 ملم
پيرمام 1.4 ملم
سلێمانى 0.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 0.3 ملم
زاخۆ 0.5 ملم
ئاكرێ 2.8 ملم
ئامێدى 8.4 ملم
بامه‌رنێ 2.0 ملم
بارزان 15.8 ملم
بازيان 0.6 ملم
دوكان 0.4 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 19.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 0.8 ملم
هه‌ڵشۆ 10.0 ملم
كانى ماسى 5.2 ملم
سۆان 11.8 ملم

ھەواڵی زیاتر