محەمەدی حاجی مەحموود: ڕوونکردنەوەکانی ئەمڕۆی سەرۆکی حکوومەت گرنگ بوون 

پێویستە پێكهاتەی ئێستای دادگای فیدراڵی ھەڵبوەشێتەوە و بەپێی دەستوور پێكبهێنرێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند ڕوونکردنەوەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر نەوت و بودجە، باش و گرنگ بوو، چونکە پێشتر حکوومەت ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەوە نەبووە و ئێستا خەڵک دەزانێت راستییەكە چۆنە.

محەمەدی حاجی مەحموود لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەشی ڕاگەیاند ”دادگای فیدراڵیی عێراقی لە دژی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دەرکردووە و ئەو دادگایە فیدراڵی نییە، بەڵکو دادگایەکە لەسەر بنەمای حزب و مەزھەب دروست کراوە، پێكهاتەی ئێستای دادگای فیدراڵی دەبێ ھەڵبوەشێتەوە و بەپێی دەستوور پێكبهێنرێتەوە”.

سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان گوتیشی ڕوونکردنەوەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بودجە و نەوت، کارێکی باش بوو، بۆ ئەوەی خەڵک تێبگات نەوت و بودجە چۆن مامەڵەیان پێوە دەکرێت”. گوتیشی بێگومان پێشتر حکوومەت لەسەر نەوت و بودجە ڕوونکردنەوەی نەبووە، بەڵام ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوێکی باش بوو و خەڵک تێدەگات نەوت و بودجە چۆن مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها روونیشی كردەوە، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراقی، خۆی لە دژی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەبینێتەوە، پێیوایە ئەمە دادگایەكی فیدراڵی نییە، بەڵکو دادگایەکی عەرەبیی سەرکوتکەرە دژی خەڵکی کوردستان، ھەروەھا پێكهاتەی ئێستای دادگای فیدراڵی دەبێ ھەڵبوەشێتەوە و بەپێی دەستووری پێكبهێنرێتەوە، چونکە ئەو دادگایە لەسەر بنەمای حزب و مەزھەب دروست کراوە.

دەربارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد كە ھیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵکوو دەبێ ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بكرێت.

ھەواڵی زیاتر