هه‌ولێر.. هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ڕۆژانی به‌هار و نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ئه‌ركی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه دابه‌ش كرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشەم لەپێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو لە رۆژانى بەهار و نەورۆز و پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، سەرپەرشتى کۆبوونەوەى لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاى هەولێرمان کرد.
ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا ئەرکمان بەسەر تەواوى هێزە ئەمنییەكانی هەولێر (ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و تەندروستى) لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ئەو جێگایانەی كە هاووڵاتییان ڕووى تێ دەکەن دابەش کرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تەئکیدمان لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى ئەمنى کردەوە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی.
ئومێد خۆشناو جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکە دڵنیا دەکه‌ینه‌وه، بە هەموو توانایەکەوە بە پشتبەستن بە توانا و چاوکراوەییی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ سەروماڵیان پارێزراوە. هه‌روه‌ها داواشی لە هاوڵاتییان كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوکاریان بن.