بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەداتە دەرمانخانەكان
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایدهگهێنێت، تیمەكانی چاودێری بازاڕ لە شار و شارۆچكەكان بەردەوام دەبن بۆ نەهێشتنی دەرمانی بێ مۆڵەت و بێ سەرچاوە و سەرپێچیكارانیش روبەڕوی رێكاری توندی یاسایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، هۆشداری دەدەن بەسەرجەم كۆگاكانی دەرمان و دەرمانخانەكان كەوا هەڵمەتە فراوانەكانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە شار و شارۆچكەكان بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی دەرمانی بێ مۆڵەت و بێ سەرچاوە.
راشگهیاندراوه، داواكارن سەرجەم دەرمانخانەكان پیشەیی و زانستییانە خۆیان بەدوور بگرن لە كڕین و فرۆشتنی بەرهەمی دەرمانسازی بێ مۆڵەت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكاری توندی یاسایی دەبنەوە