خوێندنى باڵا گواستنەوەى ڕاژەى ڕاگرت 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی گواستنەوەی فەرمانبەران لە وەزارتەکانی تر بۆ سەر میلاکی وەزارتەکە ڕادەگرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ڕۆژی 28ی2ی 2022، دەرچووە کە تیایدا گواستنەوەى راژەى فەرمانبەران لە وەزارەتەکانی تر بۆ سەر فەرمانگەکانی وەزارەتەکە راگرتووە و داوا لە لە زانکۆکان دەکات پابەندی بن.

لە نووسراوەکە دا، ئەوەش هاتووە: “بەپێی نووسراوی ئەنجوومەن نابێت لاری نەبوونی گواستەوەی فەرمانبەران بۆ گواستنەوەی راژەى فەرمانبەران بۆ سەر میلاکى وەزارەت بەرز بکرێتەوە”.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران نابێت گواستنەوەی ڕاژە لە وەزارتەکانی تر بۆ سەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت ئێمەش پابەندی ئەو بابەتەین”.

ھەواڵی زیاتر