وەڵامێک بۆ ئەنجومەنی کەرکووک – سەڵاحەددینی یەکێتیی نیشتمانی

١- باشتر بوو سەرکردایەتیی کەرکووک سەڵاحەددینی یەکێتی نە باسی کەرکووک بکەن و نە چیتر ھەوڵی چەواشەکردنی خەڵکی دڵسۆز بدەن و نە پەنجە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان درێژ بکەن.
چونکە ھۆی تاکو ئێستا بەردەوامبوونی پارێزگاری سەپێنراوی بەوەکالەتی کەرکووک ئەوانن.
ھەموو دانیشتووانی دڵسۆزی کەرکووک و گشت کوردستان و ھەموو دڵسۆزیکی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و لە ھەندەران دەزانن تاقمی خیانەتکاری ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانی پیلانداڕێژی خیانەتی ١٦-ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بوون و، بوونە ھۆی ڕادەستکردنی زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستان بە دوژمن و نەیاران و داگیرکەرانی خاکی پیرۆزی ڕزگاربووی کوردستان.
٢- ئەو تاقمە خیانەتکارەی ناو ئێوە بوون، بوونە ھۆی ئەوەی دووز جینوساید بکرێت و خانەقین و مەندەلی و کەرکووک و مەخموور تا شنگال بکەوێتە ژێر دەستی نەیاران.
٣- چۆن شەرم ناکەن و لە ڕووتان دێت سەرەڕای ھەموو ئەو تاوان و خیانەتانەی خۆتان باسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن؟ کە پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵۆ ئاسا لە پردێ لەشکری دوژمنی داگیرکەر، کە بە خیانەتی تاقمی ناو ڕیزەکانی یەکێتی بۆ داگیرکردنی پایتەختی ھەرێمی کوردستان بە لەشکرێکی گەورە و پڕ چەک و تانکی ئابرامزەوە ھێرشیان دەبرد، بە فیداکاریی پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تێکشکێندران و شکۆی پایتەختی ھەرێمی کوردستانیان پاراست.
٤- ئێوە بوون لە ٢٠١٩ لەگەڵ پارێزگاری بەوکالەتی سەپێنراو ڕاکان سعید ڕێککەوتننامەتان ئیمزا کرد کە ڕاکان سعید ھەم پارێزگار بەوەکالەت بێت و ھەم جێگری پارێزگار بێت ھەتا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە داھاتوو!!!! کە تا ئێستا یاساکەی سڕ کراوە! خۆتان ئیمزاتان کردووە!! کە چی ھەوڵ دەدەن خەڵک چەواشە بکەن و خۆتان پاک و بێتاوان نیشان بدەن وەکو ئەوەی ھیچتان نەکردبێت!!!! ئێوە ئەوەندە خیانەتتان کردووە بە ھەموو ئاوی دەریاکانی جیھان خۆتان بشۆن پاک نابنەوە!!!! بۆیە بۆتان باشترە ئاوڕێک لە دواوەتان بدەن و سەرشۆڕ و مل کەچ بن و چییتر باسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھیچ لایەنێک نەکەن.
٥ – لەگەڵ ئەم وەڵامدانەوەیە ڕێککەوتنەکەتان بۆ ئەوەی ڕاکان ھەم پارێزگار بێت بە وەکالەت و ھەم جێگری پارێزگار بێت ھەتا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە داھاتوو، بڵاو دەکەینەوە کە بە ئیمزای خۆتانە.
٦- گوێبیستی دەنگی بەرپرسی پێشووی مەڵبەندتان بن، کە بە عارەبی قسە دەکات، کە چۆن بە شان و باڵی ڕاکاندا ھەڵ ئەدا !!!
٧- دواتریش زۆر جار ھەوڵتان دا پارێزگاری بە وەکالەت، وەکالەتەکەی لابەرن و جێگیری بکەن!! بۆتان نەکرا.
٨- لە کۆتایی بە ھەموو دڵسۆزانی کوردستان ڕادەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان مافی سروشتیی خۆیەتی پارێزگارێکی کوردی دڵسۆز بۆ کەرکووک دابنێت. ئەویش بەدروستی و دڵسۆزی خزمەتی شارەکە و گشت پێکھاتەکانی بە بێ جیاوازی بکات،
ئەو کەسەش نە ڕاکان سەعیدە و نە کەسێکی ناو ڕیزەکانی یەکێتییە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی
کەرکوك-گەرمیان
١-٣-٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر