شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ 

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ی سێشه‌مه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه‌.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ی سێشه‌مه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كاریگه‌ری ناوچه‌ په‌ستان نزمه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ له‌ كاته‌كانی ئێواره‌و شه‌ودا شه‌پۆلێكی پچر پچری بارانبارین ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌، له‌ رۆژانی چوارشه‌مه‌ و پێنجشه‌مه‌شدا كاریگه‌ری ئه‌م نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ چالاكتر ده‌بێت.

وتیشی، “پێشبینیده‌كرێت بارانێكی زۆر به‌ڕێژه‌ی 40-70 ملیمه‌تر باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆك ببارێت، دواتریش له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین كاریگه‌ری باشی ده‌بێت، به‌گشتیش له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ھه‌رێمی كوردستان وه‌ك سنوری پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان كاریگه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه‌، بارانبارین زیاتر له‌م ناوچانه‌دا مامناوه‌ند و پچر پچر ده‌بن زیاتر له‌ ناوچه‌ی شاخاویدا كه‌ش باراناوی ده‌بێت، رێژه‌ی بارانه‌كه‌ش له‌نێوان 1-20 ملیمه‌تر ده‌بێت”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێشبینیده‌ركێت پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ به‌رزه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت، ئه‌م شه‌پۆله‌ش تا رۆژی شه‌ممه‌ 5ی (ئادار/3)ی 2022 به‌لاوازی به‌رده‌وامی ده‌بێت و گۆڕانكاریش له‌ھێز و كاریگه‌ریدا روده‌دات.