هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی  

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و كەسوكارتان دەكەم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

اناللە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٢