پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دوو وێستگەی گواستنەوەی کارەبا لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا بەدواداچوونی بۆ جێبەجێكردنی دوو وێستگەی گواستنەوەی كارەبا كرد، کە لەلایەن كۆمپانیای بیستی توركییەوە، لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێن. 
وەزیری كارەبا داوای لە كۆمپانیاكە كرد بە پێی پلانی داڕێژراو، وێستگەکان دابمەزرێنن، کە یەکێکیان لە 35% کارەکانی تەواو بووە.
وێستگەکان، بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا چارەسەر دەکەن و کارەبای پێویستیش بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پڕۆژە و بینا و زیادبوونی هاوبەشانی کارەبا دەگوازنەوە