هەولێر.. به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر بهحرگه كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ستداوه تیژڕه‌و بووه.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: کاتژمێر هه‌شتی ئەمشەو لەسەر رێگای هەولێر_ بەحرکە لە نزیک گوندی لوبنانی، پێکدادانێک لە نێوان پیکاب دێرێک و لاندکرۆزێکی تایبەت روویدا.
ئه‌وه‌شی وتووه: “بەداخەوە لەدەرەنجامی پێکدادانەکە شۆفێری پیکاب دێرەکە گیانی لەدەستدا،کەلە لێکۆڵینەوە دەرکەوت هەر خۆشی لایەنی خەتاباری رووداوەکە بووە، چونکە بەتیژڕهوییەکی زۆر لە دوای لاندکرۆز رۆیشتبو و ماوەی بێوەییشی جێنەهێشتبوو، بۆیە خۆی کێشابو بەدواوەی لاندکرۆزرهكهدا”.