پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، گەنجێک دواى ئەوەى دەبێتە دەمەقاڵەى لەگەڵ گەنجێکى دیکە بەچەک هێرشیکردووەتە سەر و کوشتویەتى.
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، رووداوەکە لە ناحیەی دارەتوو روویداوە، کەسێک بەناوی (عبداللە عمر قادر)، تەمەن (٢١) ساڵ، بەگوللـە زامدار کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.
رونیشیکردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هێڵکاری و پشکنینی شوێنی ڕووداو کرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار بەناوی (ڕ. ج. ی.) دەستگیر کرا.
بەووتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە دانی نا بەتاوانەکەی کە دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەنێوانیان بە گوللـە لێی داوە و دەست بەسەر چەکی بەکارهاتووش داگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.