هەرێم؛ دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ دەستپێدەکات 

وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە دابەشکردنی یەکەمین بەشەخۆراکی ساڵی 2022 دەستیپێکرد.

وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “ڕۆژی یەکشەممە 2022/2/27 بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراک و بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر”.

ئەوەش خراوەتە روو: “بنکەکانی 201+206+208+209+210+211 ناوشار کۆتایی هاتووە تەنيا برنج ماوە، بنکەی 202 گەرەکه كانی ڕاپەرین و سفین و برایەتی و هەولێری نوێ ناوشار دەستکرا بە دابەشکردن، بنکەی 203ی گەرەکەکانی (باداوە، سێتاقان، گلکند، هەڤاڵان، هاکاری و پۆلیساوە)ى ناوشار دەستکرا بە دابەشکردن و هەروەها بنکەی 204ی منتکاوە، مفتی، رووناکی و زراعە لەناو شار دەستکرا بە دابەشکردن”.

ئاماژە بەوەش کراوە کە وەجبەی یەکەمی ساڵی 2022 ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی 1ی2022 بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:

1- شەکر 1 کغم.
2- زەیت تورکی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 غم.
4- فاسۆلیا ترکی 500 غم .
5- لەتکە نۆکی رووسی 500 غم.
6- برنج (نەهاتووە).

هەروەها روونیشکراوەتەوە کە نزیکەی 700 تەن برنجی تایلەندی گەیشتۆتە کۆگاکانمان و دوای دەرچوونی لە پشکنین دابەش دەکرێتە سەر بنکەکان.

ھەواڵی زیاتر