تەرمی هاووڵاتییەکی تری لافاوەکەی هەولێر دۆزرایەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد تەرمی قوربانییەکی دیکەی لافاوەکەی ناحیەی دارەتووی هەولێر دۆزرایەوە.

ئەمەر خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی قەزای دەشتی ھەولێر لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (عمران صادق اسماعیل) کە باری دەروونی تەواو نەبووە، 37 ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی لافاوەکەی دارەتوو خنکاوە، ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر