هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی خولی به‌هاره‌ ده‌ستپێده‌كات

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (1ی ئادار/ مارسی 2022) دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت، كه‌ بریتین له‌ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف)، پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك)، پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان