دەزگای هەڵبژاردنی پارتی هەواڵێک ڕەت دەکاتەوە

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵێک ڕەت دەکاتەوە سەبارەت بەوەی دەزگاکە ڕاپرسییەکی کردبێت سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەنراوەکەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، چەند رۆژێكە هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە لە سەرچاوەیەكی دەزگامانەوە وەرگیراوە، باسی ئەوە دەكات كە دەزگاكەمان ڕاپرسییەكی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام داوە، لە ڕاپرسییەكەدا دەركەوتووە پارتیمان 50 كورسی بە دەست دەهێنێت.
دەزگای هەڵبژاردنی پارتی باس لەوەش دەكات، ئێمە لێرەوە بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەك ڕای دەگەیەنین، ئەم هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەوەیش ئاشكرا كراوە، بە هیچ شێوەیەك و هیچ سەرچاوەیەك لە دەزگاكەمان، ئەو زانیارییە ناڕاستەی نەداوە و بۆ ئەو مەبەستەش هیچ ڕاپرسییەكمان نەكردووە، بەڵكو ئەمە هەواڵێكی فەیك و هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە.
بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وادەی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستانی دیاری کردووە.

ھەواڵی زیاتر