پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هێشتا لەمپەرەکان زۆرن و، دیار نییە کەی گرێکوێرەی هەڵبژاردنی سەركۆمار دەکرێتەوە

نزیكه‌ی چوار مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه‌ و هه‌ڵبژاردنی سەركۆماریش گرێكوێره‌ی تێ كه‌وتووه‌ و دیار نییه‌ كه‌ی ئه‌م گرێكوێره‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و، دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌ تا سەركۆمارێكی نوێ بۆ عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت. نوێنه‌رێكی په‌رله‌مان پێی وایه‌ ئەگەری گۆڕانکاری لە هاوپەیمانێتییەکاندا هەیە و بە تەواویڕوون نییە کەی سەركۆمار هەڵدەبژێردرێت و گرێکوێرەکە دەکرێتەوە.

پێكهێنانی ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خوله‌كانی پێشتری عێراق جیاوازیی هه‌یه‌. سیمای دیاری ئه‌م خوله‌ پێوه‌ندیی به‌وه‌وە هه‌یه‌ لایه‌نێكی شیعه‌ كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆرینه‌ی به‌رچاوی كورسییه‌كانی به‌دست هێناوه،‌ دژی حكوومه‌تێكه‌ به‌ به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێك بێت، به‌ڵكوو پێداگری له‌ حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كات.
ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنی ١٠ی تشرینییه‌كه‌می ساڵیڕابردوو ٧٣ كورسی به‌ده‌ست هێنا و دروشمه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ حكوومه‌تێك پێك بهێنێت نه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی بێت و له‌ ڕۆژئاوایی، به‌ڵكوو زۆرینه‌یه‌كی نیشتمانی به‌ به‌شداریی سێ پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شیعه‌ و سوننه‌ و كورد.
سه‌در هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانیی سه‌روه‌ری جۆره‌ هاوپه‌یمانییه‌كی نه‌نووسراوی پێك هێنا و له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاودا توانیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سەركۆمار، به ‌هۆكاری جیاوازی سیاسی و به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵای جیاواز و بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی هێشتا به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌. پڕۆسه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌می داهاتووی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كات، تا له‌سه‌ر پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەركۆمار بڕیاری كۆتایی بدات. كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌میڕابردووی دادگاكه‌ بێده‌ره‌نجام دوا خرابوو و، نوێنه‌رێكی په‌رله‌مان پێی وایه‌ به‌شێك له‌و دواخرانانه‌ پێوه‌ندیی به‌وەوە‌ هه‌یه‌ ده‌رفه‌تی زیاتر له‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان بێت تا ڕێك بكه‌ون و كێشه‌كان نه‌گه‌نه‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان.
دادگا بێبه‌ری نه‌بووه‌ له هه‌ڵوێستی سیاسی، به‌ دوورخستنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له‌ ڕه‌كابه‌رێی هه‌ڵبژاردن هێنده‌ی تر ته‌نگژه‌كه‌ی قووڵ كرده‌وه‌ و، دیار نییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویدا چ بڕیارێك ده‌رده‌كات.
دكتور جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ولێرڕوونی كرده‌وه‌ عێراق به‌سه‌ر دوو هاوپه‌یمانی گه‌وره‌دا دابه‌ش بووه‌ و، سووربوونی لایه‌نی سه‌در له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی به‌ دڵی ئه‌و لایه‌نانه‌ نییه‌ كه‌ پێیان وایه‌ نابێت له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان بهێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ڕۆڵی پێگه‌یان كه‌م ببێته‌وه‌. جگه‌ له‌مه‌ ڕۆڵی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریش بێ كاریگه‌ر نییه‌ و خوازیارن له‌ حكوومه‌ت و سیستمی سیاسیداڕۆڵ و پێگه‌یان هه‌بێت.
وه‌ك زیاتر خستییه‌ڕوو دوو بژارده‌ له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سه‌دره‌ ئه‌گه‌ر سەركۆمار له‌ هه‌مان هاوپه‌یمانیەتیی هه‌ڵبژێردرێت، بۆ نموونه‌ كاندیده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ببێته‌ سەركۆمار ئه‌وا قۆناغی داهاتوو كه‌ هه‌ڵبژاردنی حكوومه‌ت و ڕاسپاردنیفراكسیۆنی زۆرینه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ئاسانتر ده‌بێت چونكه‌ دیاره‌ كام لایه‌نڕاده‌سپێردرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سەركۆمار له‌هه‌مان هاوپه‌یمانیەتی نه‌بێت وای لێ بێت هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی تریشڕۆڵی له‌ هه‌ڵبژاردنی سەركۆماردا هه‌بێت ئه‌وا دیسان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و به‌ربه‌ستی نوێ دێنه‌ كایه‌وه‌.
جێی باسه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان هه‌وڵ دراوه‌ ڕێگری له‌وه‌ بكرێت سه‌در ویستی خۆی بباته‌ سه‌ر و به‌ بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هەموو جۆرە ئەگەرێکی گۆڕانکاری لە هاوپەیمانیەتییەکانیش لەئارادایە.
له‌ چه‌ند ڕۆژیڕابردوودا باس له‌وه‌ ده‌كرێیه‌كێتی و چه‌ند لایه‌نێكی تر بچنه‌ پاڵ هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی پێكبهێنن و له‌و كاته‌شدا كه‌ كورسییه‌كانیان له‌ ١١٠ تێپه‌ڕ بكات ئه‌واهەوڵ دەدەن هه‌ڵبژاردنی سەركۆمار په‌ك بخه‌ن و به‌ شێوازێکی جیاوازتر تر بێنه‌ ناو ڕه‌كابه‌رییەكانه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌.
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا سوننه‌كانن له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیەتییه‌كدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌ كورد و شیعه‌ به‌سه‌ر هاوپه‌یمانی و لایه‌نی جیاوازدا دابه‌ش بوون. بۆ نموونه‌ پارتی كه‌ ٣١ كورسی،یه‌كێتی ١٨ كورسی و نه‌وه‌ی نوێش نۆ كورسیی هه‌یه،‌ به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ناو هاوپه‌یمانیه‌كی كوردستانیدا كۆ ببنه‌وه‌ و كورسییه‌كانیان په‌رت و بڵاو بوون. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سەركۆمار ساغ ببانه‌وه‌ دیانتوانیڕۆڵی كاریگه‌رتر له‌ هاوپه‌یمانییه‌ گه‌وره‌تره‌ عێراقییه‌كاندا بگێڕن.