پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

حکومەتی ھەرێم ھێڵی گەرمی بۆ کوردانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم نوسینگەی نوێنەرایەتی نیە لە ئۆکرانیا، بۆیە سەرجەم کوردستانیانی نیشتەجێی ئۆکرانیا ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندییان پێوەبکەن.


ئەمڕۆ شەممە 26-2-2022، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە راگەیەنراوێکدا باسی  لەوەشکردوە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەلامەتی بۆ رەوەندی کوردستانی لە وڵاتی ئۆکرانیا دەخوازێت. 


ئەوەش هاتووە، “ئاگاداری کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکرانیا دەکەینەوە کە لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم نووسینگەی  نوێنەرایەتی لەو وڵاتەدا نییە، لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عیراقی فیدڕال لە ئۆکرانیا بکەن”.


کوردستانیانی ئۆکرانیا دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکە: 

باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا

38974007307+
380952041153+

9647518503123+
هێڵی گەرم+380979244948
هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە روویان لە وڵاتی هەنگاریا و رۆمانیا و پۆڵەندا کردووە، بۆ هەمان مەبەست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: 


 باڵیۆزخانەی عیراق لە بودابست+3614411960
باڵیۆزخانەی عیراق لە  بوخارست+9647708885444
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا +48606716040
باڵیۆزخانەی عیراق لە وارشۆ +48792650803+48730851480