وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئاگاداری ناردووە کە هەفتەی داهاتوو بەشی یازدەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.
نەوزاد شێخ کامیل گوتی “لە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگادار کراین، کە بەشی یازدەمی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕیەکان لە ڕێگای سایلۆکان بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەین”.
ئاشکرای کرد، کە بڕی پارەکە بەم شێوەیە:
سلێمانی- بڕی دە ملیار و نۆسەد و هەشتا و نۆ ملیۆن دینارە.
هەولێر- بڕی سێ ملیار و سەدوپەنجا پێنج ملیۆن دینارە.
دهۆک- بڕی نۆسەد و نەوەد ملیۆن دینارە