ده‌قی ڕێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و ورمێ بڵاوكرایه‌وه
هەردوو پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەولێر لە باشووری کوردستان رێککەوتنێکی 16 خاڵییان واژۆکرد، بەشی زۆری رێککەوتنەکە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری، بەڵام خاڵێکیشی تێدایە لەبارەی پەرەپێدانی هاوکارییەکانیان لەبواری کولتووری و زانستی.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دوای رێککەوتنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، “ئەو 16 خاڵە دەبێتە بنەمای رێککەوتنێکی نێوان هەردوو پارێزگا بە ئامانجی خزمەتگەیاندن بە جووڵەی بازرگانی، بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان، هەروەها پەیوەندییەکانی خوێندنی باڵا و ئالوگۆڕی شاندی هونەری و کولتووری.”
بەپێی خاڵی دووی رێککەوتنامەى نێوان پارێزگارى هەولێر و ورمێ، پەیوەندییەکانیان لە بوارى گەشتیارى و هاوکارییەکانیان لەبوارى میدیایی، کردنەوەى پێشانگەى بازرگانى، پسپۆڕى، ئاڵوگۆڕى بوارەکانى رۆشنبیرى، کولتوورى، گەشتیارى و وەرزشى فراوان دەکەن و پەرە بە پەیوەندییەکانى نێوان زانکۆکانى هەولێر و ورمێ دەدەن. لە کۆبوونەوەی نێوان پارێزگارەکانی ورمێ و هەولێردا باسی کردنەوەی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی ورمێ‌ش کراوە.
دکتۆر عاتف عەبدوڵڵا فەرهادی، راگری کۆلێژی زمان لە زانکۆی سەلاحەدینی هەولێر کە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی دوو پارێزگادا بەشدار بووە دەڵێت، پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەیدا بۆ ورمێ داوای کردنەوەی بەشی زمانی کوردی کردووە لە زانکۆی ئەو شارە. هەروەها دەشڵێت، “لە سەردانی پارێزگاری ورمێ بۆ هەولێر، زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی دەربڕیوە هاوکاری زانکۆی ورمێ بکات بۆ کردنەوەی بەشی زمانی کوردی و ئامادەن کتێب، سەرچاوە و مامۆستای پسپۆڕی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ دابینبکەین.”
محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ باسی لەوە کرد، “جگە لە نەهێشتنی کۆسپ و کێشەکانی چالاکیی ئابووری و ئاسانکاریکردن لەو بوارە، لە کەرتی پەروەردە و زانکۆشدا، بە لەبەرچاوگرتنی توانای زۆر باش کە لە هەردوو پارێزگای ورمێ و هەولێردا هەیە، ئەمڕۆ رێککەوتین کە سەرۆکی زانکۆکانی دوو پارێزگاکە کۆببنەوە و تاوتوێی بنەماکانی هاوکاری هاوبەش لەنێوانیاندا بکەن.”
زانکۆی ورمێ گەورەترین زانکۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە. لە ریزبەندی باشترین زانکۆکانی ئێران‌دا لە ریزی حەوتەمدایە. 11 کۆلێژ و ناوەندی باڵای پەروەردە و 5 ناوەندی توێژینەوەی هەیە و 12 هەزار خوێندکاری هەیە. پێشتر لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان چەندجار داوای کردنەوەی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لەو زانکۆیە کراوە، بەڵام داوکارییەکەی جێبەجێ نەکراوە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنیا لە زانکۆی سنە، زمانی کوردی بە فەرمی دەخوێندرێت.
ساڵی 2015 لەو زانکۆیە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کرایەوە و لەو کاتەوە زانکۆکە ساڵانە نزیکەی 40 خوێندکار وەردەگرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕێككه‌وتن:-
1- هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاسانكاری بۆ فراوانكردنی جوڵه بازرگانییه‌كان بۆ پێكهێنانی كۆمپانیای هاوبه‌شی گواستنه‌وه كه رێكاره‌كانی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌ردو پارێزگاكه به زوترین كات دیراسه بكرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ردولا ڕه‌زامه‌ند بون تاكو پێكهێنانی كۆمپانیای هاوبه‌شی گواستنه‌وه، به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی (2) مانگ سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێشتر له‌هه‌ردو سنوری ته‌مه‌رچین-حاجی ئۆمه‌ران گیراوه‌ته‌به‌ر، ڕۆژانه (10) بارهه‌ڵگری ئێرانی كه كاڵاكانیان ماوه‌ی به‌سه‌رچونیان خێرایه (میوه، سه‌وزه، شیره‌مه‌نی، مریشك و گۆشت) ڕاسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها (10) بارهه‌ڵگری هه‌رێمی كوردستان كاڵای هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بگوازێته‌وه بۆناو شاره‌كانی ئێران و له‌دوای (2) مانگ دوباره له‌لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردولا دیراسه بكرێت.
2- هه‌ردولا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی له پێناو فراوانكردنی بواری گه‌شتیاری و هاوكاریه‌كانیان له‌بواری میدیایی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای بازرگانی، پسپۆری، ئاڵوگۆڕی بواره‌كانی ڕۆشنبیری، كه‌للتوری، گه‌شتیاری و وه‌رزشی و په‌ره‌پێدان به پێشوه‌چونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆكانی هه‌ولێر و ئورمیه.
3- هه‌ردولا هاوڕابون به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی هاوبه‌ش له‌ناوچه سنوریه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردو وڵات.
4- بڕیاردرا كه كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ردو پارێزگای هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌نزیكترین كاتدا ڕێكبخرێت به مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له نێوان شاره‌كانی هه‌ولێر و ئورمیه.
5- هه‌ردولا به‌ڵێنیاندا به‌پێدانی زانیاری پێویست له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ به‌یه‌كتری.
6- پشتبه‌ستن به ئه‌زمونه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌په‌ره‌پێدان له‌بواری پیشه‌سازی بچوك و مامناوه‌ند، لایه‌نی ئێرانی ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی به‌ده‌ستپێكردن و دانانی كارگه‌كانی پیشه‌سازی گۆڕینی خۆراك، له‌قوتونان، شه‌ربه‌تی میوه، به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نیه‌كان له‌ڕێگای به‌شداریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له‌م بوارانه‌وه.
7- بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كانی دولایه‌نه به‌شێوه‌ی مانگانه له‌نێوان به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی دیراسه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان، له‌پێناو زیادكردن و خێراكردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردو ده‌روازه.
8- هه‌ردولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر زیادكردنی هاوكارییه‌كانی هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌بواره‌كانی پێداویستیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه (مناقصات) و توانا هونه‌رییه‌كان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردولا به‌هه‌ردو زمان ئاماده‌بكرێت و له‌ڕێگای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاڵوگۆڕ بكرێت.
9- هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچون لای حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بكات سه‌باره‌ت به پێشنیاری لایه‌نی ئێرانی له‌سه‌ر ترانزێتی كاڵا بۆ وڵاتی سێیه‌م.
10- هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌شتكردنی گه‌شتیارانی ئێرانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق له‌ده‌روازه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری هه‌ردو وڵات به‌پێی ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی به‌ركاری هه‌ردو وڵات.
11- هه‌ردولا رێككه‌وتن كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری له‌ده‌روازه‌كانی ته‌مه‌رچین – حاجی ئۆمه‌ران به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێربێت، هه‌روه‌ها لایه‌نی ئێرانی پابه‌ند بونی خۆیان نیشاندا به‌پێدانی تابلۆ (پلاك) بهئۆتۆمبێلهكانی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ده‌روازه‌ی ته‌مه‌ر چیندا.
12- هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سێیه‌م له ناو هه‌ردو ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران- ته‌مه‌رچین، له‌پێناو خێراكردنی جوڵه‌ی بازرگانی و ئاسانكاری هه‌نارده‌كردنی كاڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوه‌ی (1) مانگدا.
13- هه‌ردولا ڕێككه‌وتن له‌پێناو ئاسانكاری بۆ هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه دیراسه بكرێت:
أ- تابلۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ردو وڵاتی ئێران و عێراق.
ب- پێدانی بریكارداری ئۆتۆمبێل (وكاله السیاره) له لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌درێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پێدانی بریكارداری له لایه‌ن هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ هاوڵاتیانی ئێرانی ده‌درێت.
ج- ده‌فته‌ری ڕێگه پێدانی هاتوچۆی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
د- مۆڵه‌تی لێخۆڕینی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
14- هه‌ردولا رێككه‌وتن هه‌مو ئه‌و كاڵایانه‌ی كه به‌شێوه‌ی ترانزێت له ئێرانه‌وه له‌ده‌روازه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه له‌ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیشه‌وه ڕێگایان پێبدرێت هاورده‌بكرێت.
15-هه‌ردولا ڕێككه‌وتن ڕاستاندنی (تصدیق) گرێبه‌سته‌كانی نێوان كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاری له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامبدرێت.
16- ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌دو زمانی كوردی و فارسی كه له (16) خاڵ پێكهاتوه، له‌لایه‌ن هه‌ردو پارێزگاره‌وه واژو كرا.