نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی یاسای نەوت و غازی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئهو بڕیارهی دادگا کاریگەرییەکی خراپی بۆ سەر دۆخی ئەو وڵاتە دەبێت.
جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، لە راپورتی شەش مانگهی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: ئێستاش کە حکومەتێکی کاربەڕێکەر لە عێراقە، لایەنە سیاسیەکان سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.. دادگای فێدراڵی کەیسێك کە هی 10 ساڵ لەمەوبەره، نوێکردووەتەوە و یاسای نەوت و غازی کوردستان بە نادەستووری ناو دەبات. ئەم بڕیارە پرسیارێکی زۆری دروستکردووە، کە بۆچی بهدیاریكراوی لەم کاتەدا ئەم کەیسە زیندووکراوەتەوە.
پلاسخارت له درێژهی گوتهكانیدا دووپاتیكردهوه، “دهمهوێت چەند وشەیەك لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر بخهمهڕوو.. وەك دەزانن من هەمیشه جەختم لە هەبوونی پەیوەندییەکی بەهێز و بنیادنەر و بەگوێرەی دەستوور، له نێوان هەولێر و بەغدا کردووەتەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ماوەیەکی زۆرە ئەو کێشانەیان هەیە. ئەمەش وەك پێشتریش گوتوومە، بەرپرسیارێتی هاوبەشی نێوان هەردوولایە”.
ههروهها گوتی: “راستیەکە ئەوەیە، كه نەتوانراوە یان خواست نەبووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەو کێشانە و رێککەوتن لەسەریان، دواتریش بەبێ باج و کێشە نەبووە. ئەم جیاوازی و کێشە سیاسیانەش، کە بێ چارەسەر مانەوە دواتر کێشەی دیکەیان لێدەکەوێتەوە”.
جهختیشیكردهوه، “ئێستا کە حکومەتێکی کاربەڕێکەر لە عێراقە، لایەنە سیاسیەکان سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دادگای فێدراڵی کەیسێك کە هی 10 ساڵ لەمەوبەره، نوێکردووەتەوە و یاسای نەوت و غازی کوردستان بە نادەستووری ناو دەبات”.
نوێنهری نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق جهختی كردهوه، “ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵ پرسیارێکی زۆری دروستکردووە، کە بۆچی ئێستا و لەم کاتەدا ئەم کەیسە زیندووکراوەتەوە و ئەم بڕیارە دراوە؟ ئەمە دۆخەکەی ئاڵۆز کردووە، لەکاتێکدا عێراق پێویستی بە پەرلەمانەکەیەتی کە بڕیار بدات”.
له كۆتایی گوتهكانیدا پلاسخارت گوتی: “مەبەستمە بڵێم: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، مەترسیدارە و لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیك یان دووردا سەقامگیری عێراق بخاتە مەترسیەوە.. جارێکی دیكه داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم، گرنگی بەو بابەتانە بدەن کە بۆ ئێستایان زۆر پێویستن. دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام نەك بەهێز و گوشار، بەڵکو بە هاوبەشی و لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی”.