راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر 

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند، کە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیان دزیوە، و لە رێگەی GPS شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان دیارکردووە.

دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:..

پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت،هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی  تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وه تۆمەتبار دەستگیر بکەن له كومپانيای بهستانى Gps له كاتى به ستانى Gps بۆ ئۆتۆمبيليك و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا  بە تاوانەکە، کە لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە رێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی، وه ( 7 )ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە، هێزەكانمان توانيان تۆڕی GPS هەڵبوەشێنینەوە، تاکو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن.

تۆمەتبارانی خواره وه  هەریەکە و ئەرکێکی هەبوو لە رێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدا:

1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.

2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و وە ڕێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.

3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.

4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.

5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.

لێرەوە سوپاسی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بوینە لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وەک یەک تیم کارکراوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی ئەمنیەت و سەروماڵی هاووڵاتییان و چەسپاندنی سەروەری یاسا.

ھەواڵی زیاتر