به‌پێی پێشبینییه كه‌شناسییه‌كان، له رۆژی هه‌ینییه‌وه، شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره بروسكه هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، دوو رۆژی ئایندە کەشی ھەرێم بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش زیاتر ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە بە جۆرێك لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم تا نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ پلەی سیلیزی بەزردەبێتەوە و لەناوچە نزمەکان و ناوچەکانی گەرمیان تا زیاتر لە ٢٦ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە رۆژانی ھەینی و شەمەدا 26.2.2022 پێشبینی ئەکرێت ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور بە شێوەیەکی مامناوەند شەپۆلێکی تاو تاوی بەھارەی بارانبارین و ھەورە تریشقە ناوچەکە دەگرێتەوە زیاتریش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەبێت وە لەسەرجەم ناوچەکاندا کاریگەریەکی مامناوەندی ئەبێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كان، به‌فر لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا ئەبارێت ، وە لە نیوەی یەکەمی سەرەتای مانگی ئایندەدا ئەگەری ھاتنی شەپۆلی زۆر باشی بارانبارین بە ئاراستەی ناوچەکەوە لە ئارادا ھەیە.