وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، راوێژکاری باڵای وەزارەت و راوێژکاری باڵای هێزەکانی هۆڵەندا له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 22ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، عەمید روکن هەژار عومەر، راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگه لەگه‌ڵ کۆڵۆنێڵ پۆڵ، راوێژاکاری باڵای هێزەکانی هۆڵەندا كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، لە کۆبوونەوەكه‌دا، باس لە بەرەو پێشچوونی پرۆگرامی چاکسازی کرا، بەتایبەت پڕۆژەی کاراکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخشەکان، کە راوێژکاری باڵای هۆڵەندا سەرپەرشتی ئەم پڕۆژەیە دەکات.
دواتر کۆڵۆنێڵ پۆڵ کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکانی بۆ میحوەری هێزەکانی پێشمەرگە، پێشکەش کرد.
کۆڵۆنێڵ پۆڵ، بەڵێنیدا، هێزەکانی هۆڵەندا بەردەوام دەبن، لەهاوکاریەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
