چواس خالید – هەولێر
زیادتر له هه‌شت ساڵه بڕیاری به دووسایدكردنی ناوبازاڕی قه‌ره‌باڵغی ده‌روازه‌یڕاپه‌ڕین دراوه و ساڵانێكه له ناوه‌ڕاستی بازاڕ، چه‌ند دووكانێك له ڕێگه‌كه به نیوه‌چڵی به‌جێ هێڵدراوه، دوای چوار ساڵ و به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٨، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڵێنی خه‌رجكردنی بودجه و ته‌واو كردنەكەی دا، ئێستا كه له هه‌ڵبژاردنی كابینه‌یكی دی نزیك ده‌بینه‌وه، تۆزی لێ نه‌ته‌كێندراوه.
شاری ڕانیه كه له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ١٩٩١، به‌هۆكاری هاوبه‌شی به‌ره‌ی كوردستانی و سه‌رهه‌ڵدانیڕاپه‌ڕین له دژیڕژێمی به‌عس، مه‌دالیای ده‌روازه‌یڕاپه‌ڕینی له یه‌خه‌ی درا، دانیشتوانی چاوه‌ڕوان بوون ئه‌و ناسناوه ئاوه‌دانی و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كه‌یان پێبێت، كه‌چی دوای ٢٣ ساڵ چاوه‌ڕوانی، دواجار پڕۆژه‌ی به‌رچاوی به دووساید كردنی ناو بازاڕی ئه‌و شاره هاته جێبه‌جێكردن، به‌ڵام چۆن جێبه‌جێكردنێك، هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه‌دا چووه و هێشتا هه‌ر نیوه‌چڵه.
ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین كه به دووری ١٣٠ كیلۆمه‌تر و له باكووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی هه‌ڵكه‌وتووه، كاتێك له چوارقوڕنه‌وه داخلی شاره‌كه ده‌بیت، سه‌دان هه‌زار په‌ناگه و كۆنكرێتی نیشته‌جێبوون له قه‌دپاڵ و پێده‌شتی چیای كێوه‌ڕه‌ش كشاوه، مۆنۆمێنتی ٥ ی ئازاری ده‌سته‌ڕاستت به‌سه‌ر دووسایدێكدا به ترافیكه‌كه‌ی به‌رده‌مت ده‌سپێرێ و ئه‌ویش بۆ سه‌نته‌ری شار پێشوازیت ده‌كات، دوای چه‌ند سه‌د مه‌ترێك به‌جێ هێشتنی ترافیكه‌كه، ده‌كه‌ویته نێو دووكان و عارەبانه و قه‌ره‌باڵغی بازاڕه‌وه، هه‌ر له‌و شوێنه‌ش به دانانیڕاگری كۆنكرێتی، سایدی ده‌ستی چه‌پ كۆتایی دێت و چه‌ند دووكانێكی چۆڵی كۆنی داخراو له ناوه‌ڕاستدا قوت بوونه‌ته‌وه، كه له‌دوای ئه‌وان دووسایده‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه و له پێچێكیڕكی ده‌سته ڕاست به‌ره‌و پشده‌ر ده‌كشێت و له قه‌ڵادزێش هه‌مان دیمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه!.
دیمه‌نی دووكانه‌كان كه وه‌ك ئاسه‌واری دوای جه‌نگ له‌و بازاڕه خۆی به‌یان ده‌كات، گه‌ر بۆ ڕێبواران قێزه‌ون و تێپه‌ڕ بێت، بۆ دانیشتوانی؛ داخێكه و برینیان ده‌كولێنێته‌وه، ئاخێكه و له‌كۆڵیان نابێته‌وه، بۆیه ده‌می هه‌ریه‌كێكیان ده‌كه‌یته‌وه، ناڕازی و بێزاری و توڕه‌یی ده‌بیستی.
به‌پێی زانیارییه‌كان پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕانیه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٣، به تێچووی دووملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، مه‌ودای پڕۆژه‌كه كه هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر بوو، ڕیزه دووكان و چه‌ند خانوویه‌ك به‌ر پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وتن و له‌ڕابردوودا هه‌ندێكیڕووخێندران، به‌ڵام به بیانووی ته‌نگژه‌ی دارایی، چه‌ند دووكانێك به ده‌ستلێنه‌دراوی و به‌قیتی له ناوه‌ڕاستی دوو سایده‌كه تا ئه‌مڕۆش مانه‌وه، مه‌ودای به‌جێ هێڵدراو كه هه‌ر ٢٥٠ مه‌تر ده‌بێت و چه‌ند دووكانێك له‌خۆ ده‌گرێت، به‌رپرسانی شاره‌كه هۆكاری مانه‌وه و ته‌واو نه‌بوونی پڕۆژه‌كه بۆ نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و دووكانانه‌ی به‌ر پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ون ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه دووكانداران به بڕی قه‌ره‌بووه‌كه ڕازی نه‌بوونه و له دادگا داوای مافیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سانێك له‌وانه‌ی له‌ناو بازاڕیڕانیه بۆڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر دوان و داوایان كرد ناویان نه‌هێندرێ، باسیان له‌وه ده‌كرد، “له‌و چه‌ند دووكانه‌ی ماونه‌ته‌وه، دووكانی به‌رپرسانی تێدانه هه‌ر بۆیه ناڕووخێندرێن، هه‌ر وه‌كو مانه‌وه و قیڕنه‌كردنی چه‌ند مه‌ترێكی سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ركه‌پكان، كه به‌هۆی ده‌ستڕۆیشتوویه‌كی ئه‌م شاره ساڵانێكه ماوه‌ته‌وه و كه‌سیش ناوێرێ خۆی لێ بدات”!.
ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر بۆ دڵنیابوونه‌وه و ساغ بوونه‌وه یاخودڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، له چه‌ند ڕۆژێك و چه‌ندان جار پێوه‌ندیی به مافپه‌روه‌ر عه‌باس ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانییڕانیه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا دانیشتوانیڕانیه له وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی بازاڕه‌كه‌یان هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوونه، له چه‌ند خۆپیشاندانێكدا داوای ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه‌یان كردووه و له ٢٧ ی ته‌موزی ٢٠١٥، به‌شێك له گه‌نجانی دانیشتوانی ده‌روازه‌یڕاپه‌ڕینڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی ناوبازاڕیڕانیه‌یان كرد، كه دواجار خۆپیشاندانه‌كه گرژی تێكه‌وت و به برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان خۆپیشاندانه‌كه بڵاوه‌ی پێكرا و دۆخه‌كه ئاسایی كرایه‌وه.
چه‌ند جارێكیش به‌ڵێنی جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی ئه‌م به‌شه‌ی دووسایدی ڕانیه دراوه و به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ١٠ی ئه‌یلولی ٢٠١٨‌دا، به نووسراوی ( ٢٩١ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،بابه‌ت/ دابینكردنی بودجه، كه واژۆی خۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه)، له‌ژێر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییه داراییه‌كان، داوای ته‌رخانكردنی بڕی ٩٥٢ ملیۆن دیناری عێراقی ده‌كات، بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دووسایدی بازاڕیڕانیه، به‌ڵام ئه‌ویش هیچی لێ شین نه‌بوو.
ئێستا دوای هه‌شت ساڵ چاوه‌ڕوانی و داواكاری و خۆپیشاندان و به‌ڵێنه‌كان، دووكانه‌كانی قوتبووه‌ی ناوه‌ڕاستی دووسایدی ناوبازاڕیڕانیه هه‌ر به قیتی ماونه‌ته‌وه و ئه‌و دیمه‌نه دووباره‌بووه كه خه‌ریكه ده‌بێته هێمایه‌ك له ناسینه‌وه‌ی ئه‌و شاره، دانیشتوانه‌كه‌ی ‘ده‌روازه‌یڕاپه‌ڕین’ به‌بیر حكوومه‌ت ده‌هێننه‌وه.
پاشخان:
له سه‌ره‌تاكانی ساڵی ٢٠١١، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ئیداره‌دانی سه‌ربه‌خۆ بۆ قه‌زایڕانیه و پشده‌ر ده‌رچوو، كه له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌ولێر. چواس خالید