وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا چۆنییەتی زانینی وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبای بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دراوە، لە رێگەی خزمەتگوزاریەکەوە کە ئێستا لە هەولێر و دهۆک بەردەستە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەکرێتەوە هاووڵاتییان دەتوانن ئاگاداری بڕی کات و بەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی بن.
تەنیا پێویستە ژمارەی ئەژماری پسوولەکەت لە ماڵپەڕی pswla.com لە شوێنی دیاریکراو بنووسی