پەیمانگای تەکنیکی تایبەت لەکەلار هەلى دامەزراندنى هەمیشەیی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکى پەیمانگاکە، هەلى دامەزراندنەکە بۆ پسپۆرانی ( ئینگلیزی، کۆمپیوتەر، پەرستاری، ياساى کارگێڕی) یە بەم مەرجانە:
١- خاوەنی بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت.
٢- لەهیچ دەمەزراوەیەکی حکومی و ناحکومی دانەمەزرابێت.
٣- پێویستە نازناوی زانستی هەبێت. یاخود ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی گرتبێتەبەر وەک تاقیکردنەوەی توانستی زمان ئیگلیزی و پێداگوجی.
تێبینی/ خاوەن بڕوانامە، پسپۆرییەکەی هەمان پسپۆری بەکالۆریۆسەکەی بێت.
خوازیار دەتوانێت زانیارییەکانی(CV) بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت. (Kpti2015.kalar@gmail.com). یان بە مەبەستی چاوپێکەوتن، سەردانی پەیمانگە بکات.